#دڵ
گێلاس دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم و دژە هەوکردن،ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێت بۆ دابەزاندنی فشاری خوێن و کۆڵسترۆڵی زیان بەخش،هاوکات بە پارێزەری دڵ و سوڕی خوێن دادەنرێت.
#خەو
گێلاس پێکدێت لەبڕێک ماددەی میلاتۆنین،کە یارمەتیت دەدات بۆ خەوێکی خۆش و ئارام و دەمارەکانی لەشت خاو دەکاتەوە.
#دژە_هەوکردن
بەهۆی بوونی دژە ئەکسیدە لەگێلاس ڕۆڵی گرنگ دەبینێت لە دابەزاندنی ئیلتیهاب،بەتایبەت بۆ ئەوانەی کێشەی ئازاری جومگە و ئەژنۆ و پشتیان هەیە،یان کێشەی بۆڕی میزڵدان و پڕۆستاتیان هەیە پزیشکەکان ڕێنماییت دەکەن گێلاس باشترین دەرمانی سروشتیە.
#ڕێکخستنی_شەکری_خوێن.
توێژینەوەکان دەڵێن چارەسەرە بۆ ڕێکخستنی ڕێژەی شەکر لەخوێندا.
#هەرسکردنی_خواردن_گەدە
بەهۆی ڕیشاڵەکانەوە چارەسەری مەعیدەو یارمەتی هەرسکردنی خواردن دەدات.
#بەرگری_لەش_زیاددەکات
بەهۆی بوونی ڤیتامین سی بەرگری لەشت زیادەکات
ڕوخسارێکی درەوشاوەت پێ دەبەخشێت ،هاوکات ڕێگە لەقژ هەڵوەرین دەگرێت.
بەهۆی ڕێژەیەکی زۆر لەدژە ئەکسیدەکان لەگێلاس بەیەکێک لەو خۆراکانە ئەژمار دەکرێت کە دژە سەڕەتانە و سودی زۆری بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە.