بەوتەی ژمارەیەك بەرپرسی عێراق، ئەمریكا هۆشداری بە عێراقیەكان داوە كە ئەگەر درۆن و موشەكی گروپە چەكدارەكان دانەماڵن، ئیسرائیل هێرش دەكاتە سەریان. بەگوێرەی ڕۆژنامەیەكی عەرەبیش، “نزیکەی 10 گروپی عێراق، خاوەنی ئەو جۆرە درۆنانەن كە توانن، سەدان كیلۆمەتر بفڕێت”.
رۆژنامەی “العربی الجدید”، ئەمڕۆ دوشەممە لەزاری چوار سەرچاوەی ئەمنی و سیاسی نزیک لە حکومەتی عێراقەوە بڵاویكردەوە، بەم دواییانە پەیامی ئەمریکی گەیەندراوە بە بەغدا و داوایان كردوە، چەکە جۆراوجۆرییەكانی گروپە چەكدارەكانی سەربە حەشدی شەعبی دابماڵێت، كە خۆی لە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و موشەکی مەودا مامناوەند دەبینێتەوە، بە پێچەوانەوە لەناوبردنیان لە هێرشی ئاسمانی لەبەردەستدایە.